بوومەلەرزە و لافاو دەستیان لە دەستی یەکتر ناوە

کوردستان میدیا: لافاو و بوومەلەرزە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ژیانی خەڵکی تووشی قەیرانی و کارەسات کردووە و کاربەدەستانی ڕێژیمیش بینەری ئەو ژیان و قەیرانەن.

بەپێی ڕاپۆرتەکان ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی خاکەلێوەی  ١٣٩٨ی هەتاوی، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ ڕیشتەر پارێزگای ئیلام و کرماشانی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات هەژاند.

شوێنی ئەو بوومەلەرزەیە سنووری دوو پارێزگای ئیلام و کرماشان ـ دەورووبەری سومار بووە.

درێژایی جوغرافیایی ئەو بوومەلەرزەیە ٤٥.٧٣، بەرینایی ٣٣.٦٩ و قووڵایی بوومەلەرزەکە ١٠ کیلۆمیتر بووە.

ئەو بوومەلەرزەیە لە ٢١ کیلۆمیتری سووماری کرماشان، ٤٩ کیلۆمیتریی ساڵح ئاوای ئیلام و ٤٩ کیلۆمیتریی زەڕنەی ئیلامەوە ڕووی داوە.

هەتا ئێستا لە خەسارەتی گیانی و ماددی ئەو بوومەلەرزەیە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.