لە شاری كۆپێنھاگ كۆبوونەوەیەكی تەشكیلاتی بەرێوە چوو

لە دۆرگەی شێلەندی دانمارك كۆبوونەوەیەك بۆ ئەندامانی حیزب بەرێوە چوو.

رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 7ی ئاپریڵی 2019 ، بە بەشداری سەعید سۆڵتانپوور بەرپرسی كۆمیتەی گشتی حیزب و ھەژمارێك لە ئەندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كۆبوونەوەیەكی حیزبی بەرێوە چوو.

سەرەتای ئەو كۆبوونەوەیە بە دەقەیەك بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاكی شەھیدانی رێگای رزگاری كوردستان دەستی پێكرد.

پاشان لە لایەن بەرپرسی گشتی كۆمیتەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران باسێك لە سەر كار و چالاكیەكانی كۆمیتەی حیزب لە وڵاتی دانمارك و ئەركی ئەندامانی حیزب لەو قۆناغەدا پێشكەش كرا.

سۆڵتانپوور لە باسەكەی خۆیدا جەختی لە سەر چالاكی ئەندامانی حیزب بۆ بەرەو پێش بردنی خەبات لە وڵاتانی ئۆرووپایی و بە تایبەتی لە وڵاتی دانماركدا كرد.

دواتر كۆمیتەی تازەی دۆرگەی شێلەند بە ئەندامانی حیزب ناسێندران .

لە بەشی كۆتایی ئەو كۆبوونەوەیەدا چەندین پرسیار و پێشنیار لە لایەن ئەندامانی حیزبەوە ئاراستەی سەعید سۆڵتانپوور كرا كە ناوبراو بە وردی وڵامی پرسیارەكانی داوە.