لە شاری ئاڵبۆرگ كۆبوونەوەیەكی تەشكیلاتی بەریوە چوو

لە ناوچەی یولەندی وڵاتی دانمارك كۆبوونەوەیەكی سیاسی و تەشكیلاتی بەرێوە چوو.


رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ٧ی ئاپریل بە بەشداری سلێمان كەڵەشی بەرپرسی گشتی رێكخستنی حیزب لە وڵاتانی ئیسكاندیناوی، جەمشید خۆسرەوی بەرپرسی تەشكیلاتی كۆمیتە و زۆربە ی ئەندامانی حیزب لە شاری ئاڵبۆرگ، كۆبوونەوەیەكی تەشكیلاتی بەرێوە چوو. سەرەتای كۆبوونەوەكە بە دەقیقەیەك بێ دەنگی بۆ گیانی پاكی شەھیدانی كورد و كوردستان دەستی پێكرد. 
لە درێژەی ئەو كۆبوونەوەیەدا جەمشید خۆسرەوی بە خێرھاتنی ئەندامانی حیزب باسێكی كۆرتی سیاسی، كۆمیتەی تازەی حیزب لە ئاڵبۆرگ بە ئەندامانی حیزب ناسێندران و پیرۆزبایی لە ھاورێیانی تازەی کۆمیتە کرد و ھیوای سەرکەوتنی خواست.
دواتر ئەندامانی حیزبی بەشداری كۆبوونەوەكە چەندین پێشنیار و رەخنەیان ئاراستەی كۆمیتەی حیزب لە وڵاتی دانمارك كرد كە لە لایەن ھەروەھا لە درێژەی ئەو کۆبوونەوەیەدا لە لایەن جەمشید خۆسرەوی بەرپرسی گشتی تەشکیلاتی حیزب لە دانمارک،سەلامی سەدیقی و سلێمان كەلەشی وڵامی پرسیارەكان درایەوە .
ھەروەھا لە بەشی كۆتایی ئەو كۆبوونەوەیەدا بەرنامە و پێرەوی ناوخۆی حیزب، پەسەند كراوی كۆنگرەی 16 بە سەر بەشداران دا دابەش كرا.

لە درێژەی ئەو كۆبوونەوەیەدا سەلام سەدیقی بەرپرسی كۆمیتەی ئاڵبۆرگ پاش بە خێرھاتنی ئەندامانی حیزب باسێكی كۆرتی سیاسی، كۆمیتەی تازەی حیزب لە ئاڵبۆرگ بە ئەندامانی حیزب ناسێندران.

دواتر ئەندامانی حیزبی بەشداری كۆبوونەوەكە چەندین پێشنیار و رەخنەیان ئاراستەی كۆمیتەی حیزب لە وڵاتی دانمارك كرد كە  لە لایەن سەلامی سەدیقی  و سلێمان كەلەشی وڵامی پرسیارەكان درایەوە .

ھەروەھا لە بەشی كۆتایی ئەو كۆبوونەوەیەدا بەرنامە و پێرەوی ناوخۆی حیزب، پەسەند كراوی كۆنگرەی 16 بە سەر بەشداران دا دابەش كرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *