ئاگاداری

جێژنی 1ی مای لە شاری كۆپێنھاگ بەرێوە دەچێ

بە ئاگاداری ھەموو كوردستانیانی خۆشەویست و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموكرات ڕادەگەیێنین كە ئەم ساڵ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و پارتی سۆسیالیستی كوردستانباكوور ، رۆژی جیھانی كرێكار لە پایتەختی وڵاتی دانمارك بەرز ڕادەگرن.

بۆ ئەو مەبەستە لە شاری كۆپێنھاگ ژۆرێك بۆ ناساندنی ھەرچی زیاتری خەباتی گەلی كورد لە رۆژھەڵاتی كوردستان و رەوشی كرێكار و كۆڵبەرانی كورد لە لایەن دوو حیزبی پارتی سۆسیالیست و حدكا بەرپا دەكرێ.

داوا لە ھەموو رەڤەندی كورد و بە تایبەتی ئەندامان و لایەنگرانی ئەو دوو حیزبە دەكەین كە بەشداری ئەو  چالاكی یە ببن.

ئادرێس : Edel Sauntes Allé, 2100 København

كاتژمێر :10 بۆ 17:00

رێكەوت:1.05.2019

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *