چاوپێكەوتنی شاندێكی كۆمیته‌ی حێزب له‌ وه‌ڵاتی دانمارك له‌گه‌ڵ به‌ربژێرانی په‌رله‌مانی دانمارك

شاندێكی حیزبی دێموكرات لە گەڵ دوو بەربژێری كوردی پارڵەمانی دانمارك كۆبوونەوە.

له‌ درێژه‌ی كار و چالاكی كومیته‌ی حێزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە وەڵاتی دانمارك , ڕۆژی شه‌مه‌ ٢٧ی ئاپریل،شاندێكی كۆمیتەی حێزبی دیموكرات كوردستانی ئیران له‌ وه‌ڵاتی دانمارك له‌ شاری كۆپێنھاگ له‌گه‌ڵ به‌ربژێره‌ كورده‌كانی ئه‌و وه‌ڵاته‌ دیدار و چاوپێكه‌وتنیان كرد.

له‌م دیداره‌ كه‌ زوبه‌ی ئه‌حزاب و رێكخراوه‌ كوردیه‌كان له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌شدار بوون , نوینه‌رانی حدكاش پالپشتی خوه‌یان بو ئه‌و دوو هاورێیە راگه‌یاند و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بو خواستن .

كاك سه‌ردار و خاتوو حه‌لیمه‌ دوو به‌ربژێری كورد بو په‌رله‌مانی دانمارك خه‌ڵكی باكوری كوردستانن و له‌و كوبونه‌وه‌یه‌ باسی پلان و به‌رنامه‌ئ خۆیان كرد بو به‌شداربووان و ئه‌وانیش خوه‌شحالی خۆیاب ده‌بری بو پالپشتی ئه‌حزاب و رێكخراوه‌ كوردیه‌كان و جه‌ختیان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ناو په‌رله‌مانی دانمارك ئه‌توانن ده‌نگی كوردان بگه‌ینن به‌ پارله‌مان ئه‌و وه‌ڵاته‌ و هاوكار بن بو چالاكی و تێكوشانی كوردان لە وەڵاتی دانمارك.

بۆ دیتنی وێنەكان سەردانی ئەو لینكە بكەن:
https://www.facebook.com/pg/pdki.dk/photos/?tab=album&album_id=2353173388253630

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *