یادی 1ی مای لە شاری كۆپێنھاگ بەرز ڕاگیرا

رۆژی جیھانی كرێكار لە لایەن حیزبی دێموكرات و پارتی سۆسیالیست پیرۆز كرا.

رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 1ی مای 2019 بە بەشداری ھەژمارێكی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و پارتی سۆسیالیستی كوردستان-باكوور  لە شاری كۆپێنھاگی پایتەختی دانمارك یادی 1ی مای رۆژی جیھانی كرێكار بەرز ڕاگیرا.

ئەو ساڵ ھەر دوو حیزب بە دانانی چادۆرێك لە ناوەراستی پایتەختی دانمارك لە سەر رەوشی كورد و خەباتی رزگاریخوازانەی نەتەوەی كورد زانیاری یان بە ئەحزاب ،كەسایەتی و مێدیای دانماركی و بیانی یان دا.

ھەروەھا لە سەر رەوشی ژیانی كۆڵبەرانی كورد و كوشتنی سیستماتیكی ئەو كۆڵبەرانە لە لایەن رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران و سپای تیرۆریستی ئەو وڵاتە ، زانیاری پێشكەش بە خەڵكی دانماركی و مێدیاكانی بەشداری ئەو رۆژە درا.

جێگای ئاماژەیە كە لەو رێورەسمەدا ھەژمارێك لە كەسایەتی سیاسیەكان، مێدیاكاران، پارڵەمانتاران و خەڵكی سڤیل سەردانی ژووری دوو حیزبی حدكا و سۆسیالیستی یان كرد و داوای زانیاری زیاتریان لە سەر خەباتی حدكا لەو قۆناغەدا كرد كە لە لایەن حاتەم جەھانگیری بەرپرسی كۆمیتەی شێلەند بە وردی زانیاری لە سەر ڕاسانی رۆژھەڵات و ھۆكارەكانی دەست پێكردنەوەی خەباتی شاخ و گرێدانی خەباتی شار و شاخ كرا .

ھەروەھا جەھانگیری داوای لە چەند كەسایەتی سیاسی دانماركی كرد كە سپای تیرۆریستی پاسداران لە ناو لیستی رەشی وەڵاتی دانماركدا جێ بگرێ .

بەرپرسی كۆمیتەی كۆپێنھاگ ھەروەھا باسێكی ئاماری لە سەر كۆژرانی كۆڵبەرانی كورد بە دەست سپاسی تیرۆریستی پاسداران لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بۆ چەند رۆژنامەنووس و سەندیكای كرێكاری پێشكەش كرد .

جێگای ئاماژەیە كە كۆتایی ئەو رێورەسمە بە دیلان و گۆڤەندی كوردی بەشداران كۆتایی ھات كە بووە جێگای سەرنجی بەشدارانی ئەو رێورەسمە دا.

ئەو رێورەسمەدا كە ھەر ساڵ بە بەشداری ھەژمارێكی زۆر لە پارتە سیاسیەكانی دانماركی، كورد، ئێرانی لە شاری كۆپێنھاگ بەرێوە دەچێ ھەژمارێكی بەرچاو لە پارڵەمانتار و سیاسەتمەدارەكانی بیانی بەشدار دەبن .

بۆ دیتنی ھەموو وێنەكان سەردانی ئەو لینكە بكەن:
www.facebook.com/pg/pdki.dk/photos/tab=album&album_id=2355534161350886

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *