دەوڵەتی دانمارك داوا لە ھاوڵاتییانی دەكا خۆیان لە سەفەر بۆ رۆژھەڵاتی كوردستان بپارێزن

وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی دانمارك داوای لە ھاوڵاتییانی كرد كە سەردانی كوردستان،خۆزستان و بەلۆچستان نەكەن.

له چوارچێوه‌ی ئاگادارکردنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی كە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی دانمارك بڵاو كرایەوە كە داوای لە ھاوڵاتییانی دانماركی دەكا كە بە ھیچ شێوەیەك سەردانی دوو ناوچەی كوردستان، خۆزستان و بەلۆچستان نەكەن.

لەو ڕاگەیندراوەدا ئاماژە بە دۆخی ھەستیار و مەترسی تێكھەڵچوون لە نێوان ھێزەكانی رێژیمی ئێران و ھێزە شۆرشگێرەكانی كورد، عەرەب و بەلووچ كراوە و داوای كردووە كە تا ئەو جێگایە دەكرێ خۆیان لە سەفەر بۆ ئەو ھەرێمانە بپارێزن.

له‌م هۆشدارییه‌دا ئاماژه‌ به‌وه کراوه، که له ناوچه‌ی به‌لووچستان،كوردستان و خۆزستان زۆر جار شه‌ڕی چه‌کداری له نێوان هێزه‌‌کانی ئێران و گرووپه چه‌کداره‌ دژبه‌ره‌کانی ئێران هاتووەته ئاراوه و به‌رده‌وامیش تێکه‌ڵچوون ڕوو ده‌دات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *