ئەندامێكی لە مێژینەی حیزبی دێموكرات كۆچی دوایی كرد

ئەندامێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە كەمپی باریكە كۆچی دوایی كرد.

رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 12ی مای 2019 كاك حەسەن خۆسرەی ئەندامی لە مێژینەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە كەمپی باریكە لە باشووری كوردستان بە ھۆی نەخۆشی و پیری كۆچی دوایی كرد.

كاك حەسەن خۆسرەوی ئەندامێكی لە مێژینەی حیزب و یارێكی بە وەفای رێبازی شەھیدانی رێگای ئازادی كورد و كوردستان بوو.

ناوبراو یەكێك لە ھەستەكانی كۆمیتەی داڵاھۆ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بووە كە رۆڵێكی بەرچاوی لە ناساندنی حیزبی بە خەڵكی ھەرێمی كرماشان ھەبووە و تا دوایین ساتەكانی ژیانی بە رێبازی حیزب و شەھیدان وەفادار مایەوە.

كاك حەسەن خۆسرەوی بێجگە لەوەی كە خۆی ئەندامی چالاكی حیزب بوو ، ھەمێشە منداڵەكانی بۆ خیزمەت بە حیزبی دێموكرات ھان دەدا و لە وڵاتی دانمارك سێ كوڕی ناوبراو ئەندامی حیزبی دێموكراتن.كۆمیتەی دانماركی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆش خۆی ئاراستەی بنەماڵەی كاك حەسەن و منداڵەكانی دەكا و خۆی بە شەریك و بەشداری خەمیان دەزانێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *