دایكی ئەندامێكی حیزبی دێموكرات كۆچی دوایی كرد

دایكی ئەندامێكی حیزبی دێموكرات لە شاری شنۆ كۆچی دوایی كرد.

رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 21ی ئاگۆست، دایە گوڵێ ھەمزەپوور خەڵكی شاری شنۆ بە و دایكی تۆران خارەزمی ئەندامی حیزبی دێموكرات لە وڵاتی دانمارك، ھۆی پیری و نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

دایە گوڵێ لە بنەماڵەیەكی دێموكرات پەروەر و شۆرشگێردا لە دایك بووە و ھەموو كات پشتیوان و ھاوكاری حیزبی دێموكرات و بزاڤی ئازادیخوازانەی خەڵكی كوردستان بوو.

ھەروەھا زاوایەكی ناوبراو بە ناوی عەبدوڵا مەحموودیان كادر و پێشمەرگەی حیزبی دێموكرات بووە و ئێستاش لە وڵاتی دانمارك وەك ئەندامێكی بە ئەمەگ درێژە بە خەبات و تێكۆشانی خۆی دەدا.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ھەمزەپوور،خارەزمی و مەحموودیان دەكا و خۆی بە شەریك و بەشداری خەمیان دەزانێ.

رۆحی شاد و جێگای بەھەشتی كوردستان بێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *