كۆبوونەوەیەكی حیزبە كوردستانیەكان لە وڵاتی دانمارك بەرێوە چوو

بە بەشداری دارا ناتق جێگری دەزگای رێكخستنی حیزب كۆبوونەوەیەكی ھێزە كوردستانیەكان لە وڵاتی دانمارك بەرێوە چوو.

ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی ٢٢ی سێپتامبری ٢٠١٩ زایینی كۆبوونەوەیەك بە بەشداری حیزب و لایەنە سیاسیەكانی هەر چوارپارچەی كوردستان پێك هات. مەبەست لەو كوبوونەوەیە زیاتر بیروراگورینەوە لە نێوان حیزبی دیموكرات و هێز و لایەنە سیاسیەكان و پێداگریی لەسەر پشتیوانی و هاوهەلوێستی و یەكگرتوویی ناو مالی كورد بوو.

 لە بەشێك لەو كوبوونەوەیەدا دارا  ناتق هەل و مەرجی ئێستای كوردستان لە هەر چوار پارچە بە گشتی و ڕۆژهەلات بە تایبەتی باسی لێوەی كرد و هەروەها هەلوێستی حیزبی دێموكرات لەمەر پشتیوانی لە بزوتنەوەی گەلی كورد لە هەموو بەشەكانی كوردستان بە بێ دەستتێوەردان لە كاروباری یەكتر بۆ ئامادەبووان شی كردەوە.

 ناتق هەروەها سپاسی بەشداری ئەو هێز و لایەنانە كرد كە لەم كوریادەدا پشتیوان و هاوخەمی حیزبی دێموكرات بوون. دواتر نوێنەرانی لایەنە سیاسیەكان هەركام بە نوبەی خویان سەرنج و تێبینیەكانیان لە سەر كوردستان بە گشتی و حیزبی دێموكرات بە تایبەتی دەربڕی. لە كوتاییدا هەمووان پێداگریان كردەوە لەسەر یەكگرتوویی و یەكهەلوێستی هێز و لایەنە سیاسیەكانی هەر چوارپارچەی كوردستان. كوبوونەوەكە دوای یەك كاتژمێر لە كەشێكی دوستانەدا كوتایی پێ هات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *