ئەندامێكی حیزبی دێموكرات، مەترسی دیپۆرت كردنی لە سەرە

ئەندامێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە لایەن پۆلیسی دانمارك دەستبەسەر كراوە.

 ”پەرویز ئەتمانی” كوری عەڵاعەدین، خەڵكی شاری سەڵماس و ئەندامی چالاكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كە لە ساڵی ٢٠١٥، بە مەبەستی وەرگڕتنی مافی پەنابەری ھاتووە وڵاتی دانمارك و تا ئێستاش و دوای چەند جار موساحیبە كردن هەر وا بێ وەڵام ماوەتەوە ماوەی سێ رۆژ پێش ئێستا لە لایەن پۆلیسی دانمارك بە مەبەستی ناردنەوە بۆ ئێران دەستبەسەر كراوە و پێیان ڕاگەیاندووە كە دیپۆڕتی ئێڕان دەكەن.

 ئەتمانی لە رۆژھەڵاتی كوردستان چالاكی سیاسی بووە و بە ھۆی ھەڕەشەكانی رێژیمی ئێران و ئەگەری زیندانی كردن بۆ دەرەوەی وڵات كۆچی كردووە و لە ئەگەری دیپۆرت  بۆ ئێران، گیانی  ناوبراو لە مەترسیدایە.

پەرویز ئەتمانی داوا لە ھەموو رێكخراوە سیاسی و مرۆڤ دۆستەكان دەكا كە بە ھانای ناوبراو بچن و پێش بە دیپۆرتی ناوبراو بگرن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *