لە وڵاتی دانمارك خۆپێشاندانێك بۆ پشتیوانی لە رۆژئاوای كوردستان بەرێوە چوو

رەڤەندی كورد لە دانمارك ھێرشی تۆركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستانیان مەحكووم كرد.

رۆژی شەممە رێكەوتی 12ی ئۆكتۆبر، بە بەشداری ھەژمارێكی زۆر لە رەڤەندی كورد لە باكووری دانمارك خۆپێشاندانێكی بەرین لە شاری ئاڵبۆرگ بەرێوە چوو.

لەو خۆپێشاندانەدا كە كوردانی ھەر چوار پارچەی كوردستان و ھەژمارێك لە خەڵكی دانمارك بەشدار بوون ، خۆپێشاندەران داوایان لە كۆمەڵگای نێو دەوڵەتی كرد كە ھێرشی رێژیمی تۆركیە بۆ سەر رۆژئاوایی كوردستان بوەستێندرێ و پێش بە كۆمەڵكوژی كوردان بگیردرێت.

جێگای ئاماژەیە كە دەوڵەتی دانمارك بە فەرمی فرۆشتنی چەكی بە توركیە ڕاگرتووە و ھێرشی تۆركیە بۆ سەر رۆژئاوایی كوردستان مەحكووم كردووە و ھەروەھا باڵوێزی تۆركیەی بە فەرمی بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوەی دانمارك كرد و ناڕەزایەتی ئەو وڵاتەیان ھەمبەر ھێرش بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان پێیان ڕاگەیاندووە.

بۆ بینینی ھەموو وێنەكان لە سەر ئەو لینكە كلیك بكەن:
https://www.facebook.com/pg/pdki.dk/photos/?tab=album&album_id=2476073252630309

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *