شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە سێمینارێک لەسەر “مێژووی کورد” کرد

شاندێكی كۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دانمارک، بەشداریی لە سێمینارێکدا کرد کە لەسەر مێژووی كورد و ڕەوشی كوردستانی ڕۆژئاوا گیرابوو.

ڕۆژی یەكشەممە، ڕێكەوتی ٥ی خەزەڵوەر، شاندێكی كۆمیتەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە شاری كۆپێنھاگ، بە سەرپەرەستیی “حاتەم جەھانگیری”، بەرپرسی كۆمیتەی “شێلەند”، بەشدارییان لە سێمیناری دوكتور “ڕێدڤان بادینی” کرد.

ئەو سێمینارە لە لایەن كۆمەڵەی كولتووری كورد لە دانمارک پێكھێنرابوو.

لەو سێمینارەدا باسێكی پڕناوەڕۆک لەسەر مێژووی كورد و ڕەوشی كوردستانی ڕۆژئاوا پێشکەش کرا.

لەو سێمینارەدا ژمارەیەک لە نۆێنەرانی حیزب و ڕێكخراوە سیاسییەكانی ھەر چوار بەشی كوردستان بەشدار بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *