كۆبوونەوەیەكی بەرینی تەشكیلاتی كۆمیتەی بەرێوەبەری گشتی دانمارك و كۆمیتە ناوچەكان بەرێوە چوو

بە بەشداری بەرپرسی ناوەندی ئێسكاندیناڤی حیزب و ھەموو كۆمیتە ناوچەكانی دانمارك كۆبوونەوەیەكی تەشكیلاتی بەرێوە چوو .

ڕێكەوتی ٢و ٣ ی مانگی نوامبر بە ئامادەبوونی بەرپرسی كومیتەی گشتی حیزب و ئەندامانی بەرێوەبەری كومیتە و ئەندامانی بەرێوەبەری كومیتە ناوچەكان،كۆبوونەوەیەكی تەشكیلاتی بەرێوەچوو.

سەرەتای كۆبوونەوە بە ساتێك بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاكی شەهیدانی كورد و كوردستان دەستی پێ كرد.

پاشان سەعید سولتانپوور بەرپرسی كۆمیتەی گشتی حیزب بەرنامە و كاری كۆبوونەوەی بۆ بەشداربووان خستە روو.

سەعید هەروەها باسێكی كورت لەسەر كاروباری كومیتە پێشكەش كرد و هەركام لە بەشداربووان ڕاوبۆچوون و ڕەخنەی خۆیان خستە روو و پاشان سەعید وەلامی ڕەخنە و بیروبۆچوونی بەشداربووانی دایەوە.

دواتر جەمشید  خۆسرەوی بەرپرسی بەشی تەشكیلات بە كورتی باسێكی لەسەر بەشی تەشكیلات پێشكەش كرد و خالە لاواز و بەهێزەكانی دەستنیشان كرد.

پاشان هەركام لە كومیتە ناوچەكانی میت یولەند و ئالبۆرگ و شیلەند لە پێوەندی لەگەل كاروباری كومیتەی خویان چەند باس و بابەتێكیان پێشكەش كرد و خالە لاواز و بەهێزەكان دەستنیشان كران و پاشان هەر كام لە بەشدارانی كۆبوونەوە سەرنج و تێ بینیەكانی خۆیان باس كرد و بە پێی پێویست وەلام درانەوە.

پاشان شەیدا سالحزادە بەرپرسی بەشی مالی كۆمیتە باسێكی كورت لەسەر ئەو بەشەی پێشكەش كرد و بەشداران ڕا و سەرنجی خۆیان بۆ هەرچی باشتر بەرێوەچوونی كارەكان خستە روو.

دواتر هەژار دەشتی بەرپرسی بەشی پێوەندیەكانی كۆمیتە لەسەر بەشی پێوەندی قسەی كرد و كەم كوریەكانی ئەو بەشەی باس كرد.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا سلێمان كەلەشی بەرپرسی میحوەری ئیسكاندیناوی حیزب ئاماژە بە چەند خالی گرنگ كرد كە بریتی بوون لە

– شێوازی ڕەخنەگرتن

-هەست بە بەرپرسیارەتی

– گرنگی ئامانجی ئێمە

– پێكەوە كاركردن

– ئەركی ئێمە

– دلسوزی بۆ حیزب

– وەرگرتنی بەرپرسیارەتی

هەروەها چەند پێشنیارێكی بۆ باشتر بەرێوەچوونی كارەكانی كۆمیتە پێشكەشی هەر كام لە بەشدارانی كۆبوونەوە كرد.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا مەكۆ  سۆڵتانپوور بەرپرسی بەشی پەروەردە ووركشوپێكی بۆ بەشدارانی كۆبوونەوەكە بەرێوە برد كە بەشداران لەم بەشەدا بە باشی بەشداریان تێدا كرد و ووركشوپەكەیان دەولەمەند كرد

لە بەشی كۆتایی دا چەند بریار و ڕاسپاردەیەك بۆ هەر كام لە كەمیتەی گشتی و كومیتە ناوچەكان دران و بیربۆچوون و پێشنیاری ئەندامانی بەشدار لە كۆبوونەوەكە لەسەر چەند پرسێكی گرنگ تایبەت بە كاروباری حیزب و هەروەها كۆمیتەكان وەرگیرا.

كۆبوونەوەكە دوای دوو ڕۆژ كاری بەردەوام كۆتایی پێ هات.

كۆبوونەوە پاش دوو رۆژ كاری بەردەوام كۆتایی بە كارەكانی ھێنا .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *