بەشداری شاندێكی حیزبی ددێموكرات لە سیمیناری پارتی سۆسیالیستی كوردستان

شاندێكی حیزب لە وڵاتی دانمارك بەشداری سیمینارێكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان بوون.

رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 10ی نوامبری 2019 ، شاندێكی كۆمیتەی گشتی حیزبی دێموكراتی كورستانی ئێران بە سەرپەرەستی سەعید سۆڵتانپوور بەرپرسی گشتی كۆمیتە و حاتەم جەھانگیری بەرپرسی كۆمیتەی شێلەند بەشداری سیمیناری عەسكەرێ بوییك بوون .

لەو سیمینارەدا عەسكەرێ بوییك لە سەر مێژوونووس و ئەدیب و زانای ناوداری كورد پرۆفسور قەناتێ كوردو چەند باسێكی پێشكەش كرد.

قەناتێ کوردۆ (کوردۆیڤ) نووسەر و زمانناسی چالاکی کورد، ساڵی ١٩٠٩ لە گوندێکی باکووری کوردستان لەدایکبووە، ئەو سەردەمە گوندەکەی زێدی قەناتێ کوردۆ لەژێر دەسەڵاتی رووس دا بووەو لە ‌سەردەمی جەنگی یەکەمی جیھانی دا بە یەکجاری وێرانکراو ئێستا گوندەکەی کوردۆ لەسەر نەخشەدا نەماوە.
باپیری قەناتێ کوردۆ یەکێک بووە لە ‌پیاوە ‌ھەرە ناودارەکانی ئێزدی و لەتاو زوڵم و زۆری دەسەڵاتدارانی ئەو سەردەمە بەرەو خۆرھەڵات کۆچیکردووەو دواتر لە تەفلیس-ی پایتەختی گورجستان گیرساوەتەوە.
ساڵی ١٩٢٨ قەناتێ کوردۆ لە ‌تاقە خوێندنگەی کوردی ئەو شارەدا بووە بە خوێندکارو پاشان لە ‌زانکۆی لینینگراد بەشی زمانە ئێرانییەکانی تەواوکردووە.
لە ‌سەردەمی جەنگی دووەمی جیھانی دا بڕوانامەی دکتۆرای وەرگرتووەو لە ھەمان زانکۆ دا تا کۆتایی ساڵی ١٩٥٩ مامۆستا بووە.
لە ‌سەرەتای شەستەکانی سەدەی رابردوودا قەناتێ کوردۆ بوو بە سەرۆکی بەشی زمانی کوردی لە پەیمانگەی گەلانی ئاسیا، کە سەر بە ئەکادیمیای زانستی یەکێتی سۆڤیەت بووە، قەناتێ کوردۆ وەک خۆرھەڵاتناسێک گەلێک کتێب و فەرھەنگی زمان و بەرھەمی ئەدەبی نووسیوە و خزمەتێکی زۆری زمان و ئەدەب و کەلتوور و فۆلکلۆر و مێژووی کوردی کردووە.
قەناتی کوردۆ رۆژی ٣١ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٨٥ کۆچیدوایی کرد.
بەرھەمەکانی:
١- کتێبی رێزمانی کوردی ‌- شێوەی کرمانجی لە یەریڤان چاپکراوە.
٢- رێزمانی کوردی – مۆرفۆلۆجی‌و فۆنەتیک.
٣- قەڵای گەل – چیرۆک.
٤- مێژووی ئەدەبی کوردی -‌ بەشی یەکەم چاپی سوید.
٥- مێژووی ئەدەبی کوردی بەشی دووەم چاپی سوید.
٦- مەم‌و زین – چاپی سوید ١٩٩٦

سیمینارەكە پاش دوو كاتژمێر كۆتایی بە كارەكانی ھێنا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *