شاندێكی كۆمیتەی حدكا بەشداری كۆبوونەوەی حیزب و رێكخراوە سیاسیەكانی كوردستانی بوون

ھەیئەتێكی كۆمیتەی حیزبی دێموكرات لە وڵاتی دانمارك لە بەشداری كۆبوونەوەی كۆمیتەی ھاوكاری بوون.

شاندێكی كۆمیتەی حیزبی دێموكرات بە سەرپەرەستی حەتەم جەھانگیری بەرپرسی كۆمیتەی شێلەند لە شاری كۆپێنھاگی پایتەختی دانمارك بەشداری كۆبوونەوەی كۆمیتەی هاوكاریی هێزە كوردستانییەكان لەو وڵاتە بوون.

ئەو كۆبوونەوەیە كە بە مەبەستی تاوتوێكردنی چالاكییەكانی كۆمیتەی هاوكاریی هێزە كوردستانییەكان لە دانمارک و داڕشتنی پلان بۆ كاروچالاكیی زیاتر لە داهاتوودا پێكھێنرابوو ، جەختی لە سەر ھاوكاری زیاتری ھێزە كوردستانیەكان كرد .

لەو كۆبوونەوەیەدا شاندی حیزب وێڕای ئامادەیی حیزبی دێموكرات بۆ ھەر جۆرە ھاوكاری و بەرەیەك كە بەرژەوەندی باڵای كورد و كوردستان لە بەرچاو بگرێ نیشاندا و جەختیان لە سەر خەباتی یەكگرتوو بۆ بەرەو پێش بردنی دۆزی كورد لە وڵاتانی رۆژئاوا و پەیدا كردنی لۆبی بە ھێز بۆ پشتیوانی لە كورد كرد. كۆبوونەوە پاش دوو كاتژمێر كۆتایی بە كارەكانی خۆی ھێنا و بڕیاردرا لە داھاتۆیەكی نێزیكدا كۆبوونەوەی زیاتر بۆ ھاوئاھەنگی بەرێوە ببرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *