كۆچی دوایی ئەندامێكی حیزبی دێموكرات لە ناوچەی ئۆرمیە

ئەندامێكی حیزبی دێموكرات لە ناوچەی ئۆرمیە كۆچی دوایی كرد.

رۆژی ھەینی رێكەوتی15ی نوامبر ، فیرۆز دەشتی ئەندامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و برای تێكۆشەری دێرین و ئەندامی رێبەری پێشووی حیزبی دێموكرات مەحموود دەشتی بە ھۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

فیرۆز دەشتی مرۆڤێكی وەڵاتپەروەر و حیزب دۆست بوو كە بە ھۆی ھۆگری بنەماڵەكەی بۆ حیزبی دێموكرات و مەحموود دەشتی برای ، بە سەدان جار تۆشی گرتن و ئەزیەت لە لایەن ھێزەكانی رێژیمی ئێران بوو.

ناوبراو تا دوایین ساتەكانی ژیانی بە ئامانجەكانی گەل وەفادار مایەوە .

كۆمیتەی حیزب لە وڵاتی دانمارك سەرەخۆشی گەرمی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی دەشتی و بەتایبەت مەحموود دەشتی دەكا و خۆی بە شەریك و بەشداری خەمیان دەزانێ.

رۆحی فیرۆز دەشتی شاد و جێگای بەھەشتی كوردستان بێ.

بۆ سەرەخۆشی و پەیوەندی بە مەحموود دەشتی دەتوانن لە رێگای ئەو ژۆمارە تەلەفۆنەوە پەیوەندی بگرن:
40543417  0045

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *