ئاڵبۆرگ/ خۆپێشاندانێک بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی كوردستان بەڕێوە چوو

لە شاری ئاڵبۆرگی دانمارک، خۆپیشاندانێكی جەماوەری بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان بەڕێوە چوو.

ڕۆژی شەممە، ڕێكەوتی ٢ی سەرماوەز، بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە كوردانی وڵاتی دانمارک و حیزب و ڕێكخراوە سیاسییەكانی كوردستان، خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە ڕاپەرینی خەڵكی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەڕێوە چوو.

ئەو خۆپیشاندانە بە سروودی نەتەوەیی “ئەی ڕەقیب” و خولەكێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدانی کورد و كوردستان دەستی پێكرد.

پاشا  خۆپیشاندەران بە دانی دروشم و پێشكەشكردنی پەیامێک، پشتیوانیی خۆیان بۆ سەرھەڵدانی کوردستانی ڕۆژهەڵات دووپات کردەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *